کۆنفرانسێک لەووڵاتی پۆڵندا ئەنجام دەدرێت بازرگانان دەتوانن بەشداربێت

کۆنفرانسێکی تایبەت لە ووڵاتی پۆڵندا ئەنجامدەدرێت لەژێر ناوی “ئاشنابون بەکاڵای ئەوروپی” کەلەلایەن ژووری بازرگانی پۆڵنداوە سەرپەرشتی دەکرێت و ژووری بازرگانی سلێمانیش دەتوانێت ئەو بازرگانانەی دەخوازن بەشداری بکەن هاوکاریان بکات.
 
سەرجەم ئەو بازرگانانەی دەیانەوێت لەو کۆنفرانسەدا بەشداری بکەن دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر شێوازی بەشداریکردنەکە و ئەنجامدانی سەفەرەکە.
 
دوامۆڵەت بۆ سەردانکردنی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕۆژی چوارشەممە 25/5/2016 دەبێت.