وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق: دەرگا بەڕووی هاوردەكرنی تەماتە‌و پەتاتەو شوتی‌و كاڵەك كراوەتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق رێنمایی داوەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان، بەهۆی كەمی بەرهەمی ناوخۆییەوە رێگا بەهارەودەكردنی چەند بەرهەمێكی سەوزە لەدەرەوە بدرێت.(مەهدی زەمەد قەیسی) بریكاری وەزیری كشتوكاڵی عیراق لەلێَدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەرگا بەڕووی هاوردەكرنی بەرهەمەكانی تەماتە‌و پەتاتەو شوتی‌و كاڵەك لەدەرەوە كراوەتەوە، بەمەرجێك نرخەكانیان بەرز نەبێتەوە.

رونیشیكردۆتەوە، لەرێگەی لیژنەكانی چاودێری سەر بەوەزارەتی كشتوكاڵ لەسەرجەم پارێزگاكانی عیراق جگە لەهەرێمی كوردستان بۆیان روون بۆتەوە، ئەو بەرهەمانە ناتوانن تەواوی ناوخۆ پێداویستی پڕبكەنەوە بۆیە ئەو بریارەیان داوە.

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق بریاریداوە لەپێناو پاڵپشتیكردنی جوتیاران‌و بەرهەمی ناوخۆیدا، لەسەرەتای وەرزی هاوین، یاخود پێگەیشەتنی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان هاوردەكردنی چەند بەرهەمێكی سەوزەو میووە لەدەوە رابگرێت.