کۆڕبەندی کاری عێراقی ئۆکرانی بەڕێوەچوو

کۆڕبەندی کاری عێراقی ئۆکرانی دەستی بەکارەکانیکرد لەووڵاتی ئۆکرانیا کە بازرگانانی سلێمانیش بەشدارن تیایدا.
 
شێخ عەبدولقادر ئەمین کە بازرگانە لەشاری سلێمانی و لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانیەوە نێردراوە بۆ کۆڕبەندەکە بەسایتی ژووری بازرگانی ڕاگەیاند لەناو کۆڕبەندەکەدا کە کۆمەڵێک لە بازرگانانی عێراق و کوردستان و ووڵاتی ئۆکرانیا تیایدا ئامادەبوون توانیمان بەرەو پێشچونەکانی کوردستان و کاری بازرکانی و بەرەنگاری هێزی پێشمەرگە بخەینەڕوو بۆ بازرگانانی ئۆکرانیا تابتوانن بێن کارەکانیان لەکوردستان بکەن و هیچ ترسێکیان لەبارەی ئاسایشەوە نەبێت چونکە کوردستان لەسایەی هێزی پێشمەرگەوە پارێزراوە.
 
وتیشی: داوامانکرد کە ووڵاتی ئۆکرانیا کار ئاسانی بکات بۆ بازرگانانی شاری سلێمانی تابتوانین کارەکانمان زیاتر فراوانبکەین و ڕێگری لەکاری بازرگانیدا دروست نەبێت.
 
کۆڕبەندی کاری عێراقی ئۆکرانی لەووڵاتی ئۆکرانیا بەڕێوەچوو کەتیایدا جەختدەکرێتەوە لەسەر بەرو پێشچونی کاری بازرکانی لە نێوان هەردولادا.