عێراق لە 3 مانگدا ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار دەداتە ئێران

ێراق بڕی یەک ملیار و 500 ملیۆن دۆلار پارەی کارەبا قەرزاری ئێرانە و هەفتەی رابردوو ئێران بەهۆی پێنەدانی پارەی کارەبا لەلایەن عێراقەوە، کارەبای لەسەر عێراق بڕی.



بەپێی میدیا ناوخۆیەکانی ئێران، شاندێکی وەزارەتی کارەبای عێراق سەردانی وەزارەتی وزەی ئێرانیان کردووە و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی لە ماوەی 3 مانگدا عێراق قەرزەکانی کارەبای ئێران بداتەوە، ئێرانیش ئەو بڕە کارەبایە کە بڕیبووی، گەڕاندوویەتیەوە.



جگە لە کارەبا، بڕیارە لەڕێی بۆڕییەوە ئێران گازی سرووشتی هەناردەی عێراق بکات، بەمەبەستی بەکارهێنانی لە وێستگەی کارەبای بەسرە. پێشبینی دەکرێت بە گەیشتنی گازی سرووشتی ئێران بۆ وێستگەی بەسرە، گرێدراوی عێراق بە کارەبای ئێران کەمببێتەوە.