ئێران لەڕێگەی کۆمپانیایەکی ئیتاڵیەوە نەوت هەناردە دەکات

 
سەرچاوەیەك لە كەرتی نەوتی ئێران بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند: “لە ھەوڵداین پشكی خۆمان لە بازاڕی نەوت بە دەست بھێنینەوە و ھەناردەی نەوتیش بۆ ئەورووپا زیاد بكەین, بۆ ئەم مەبەستەش  لە رێگەی كۆمپانیای ئیپ لۆمی ئیتاڵی  بڕی 1 ملیۆن بەرمیل نەوتمان ھەناردەكرد”.
ئەوەشی خستوەتەڕوو: “لە 20ی نیسانی ئەمساڵ بەھەمان شێوە یەكەم كاروانی نەوتمان لە رێگەی كۆمپانیای موتەر ئۆیل ھلاس  فرۆشتە یۆنان و لەھەوڵیشداین لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی رێككبەوین بە مەبەستی فرۆشنی نەوت”.
دوای لابردنی گەمارۆ ئابورییەكانی سەر ئێران، ئەو وڵاتە گرێبەستی لەگەڵ ھەریەك لە كۆمانیای تۆتاڵی فەرەنسی و سیس بای ئیسپانی و پتڕۆلیۆمی یۆنانی مۆركرد، پێشتریش بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندبوو، كە دەبێ پشكی خۆیان لە بازاڕە جیھانییەكان بە دەست بھێنەوە.