شاره‌وانی‌ سلێمانی‌: پێناچێت تا كۆتایی‌ ساڵ درێژه‌ بە هەڵمەتی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان بدەین

له‌مانگی‌ نیسانه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تی‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ شه‌قامه‌كان له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستیپێكردوه‌، به‌ڵام وته‌بێژی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت:”به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ بودجه‌وه‌ پێناچێت تا كۆتایی‌ ساڵ درێژه‌ به‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بده‌ن”.
(زه‌رده‌شت ڕه‌فیق) وته‌بێژی‌ شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یاند، سه‌ربازری‌ نه‌بونی‌ بودجه‌و نه‌بونی‌ پاڵپشتی‌ دارایی، شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵمه‌تی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ چاڵی‌‌و چۆڵی‌ شه‌قامه‌كانی‌ سلێمانی‌ له‌مانگی‌ چواری‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌ستپێكردوه‌.
وتیشی‌:”به‌ڵام به‌هۆی‌ نه‌بونی‌ بودجه‌وه‌ ناتوانین درێژه‌ به‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بده‌ین، مانگی‌ داهاتوش به‌ناچاری‌ ده‌ست له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ هه‌ڵده‌گرین”.