بەوێنە:فستیڤاڵی نەورۆز بۆبازاڕکردن بەردەامی هەیە

 

لە سێهەمین ڕۆژی فستیڤاڵی نەورۆز بۆبازاڕکردن هاوڵاتیان بەردەوامن لەسەردانکردن و بەخۆشحاڵیەوە سەردانی ئەو فستیڤاڵە دەکەن.

سوهام عەلی کە ئافرەتێکی ماڵەوەیەو بۆکڕینی شتومەک سەردانی فستیڤاڵەکەی کردبوو بە سایتی ژووری بازرگانی ڕاگەیاند: لەکڕینی کاڵاکاندا بۆم دەرکەوت کەتواندراوە نرخەکان هەرزان بکرێت بەجۆرێک لە نرخەکانی بازاڕ هەرزانترە بۆیە من بەشێکی زۆر لە پێداویستیەکانم کڕی.

کەریم جەلال فەرمانبەرو لە سەردانکردنی بۆ فستیڤاڵەکە ئەو دەڵێت: سەرجەم ئەوشوێنانەی بەشداریان کردووە سەردانم کردن هەندێکیان نرخی کاڵاکانیان دابەزاندووە بەڕێژەیەکی بەرچاوو بەڵام کۆمپانیا هەیە ڕێژەیەکی کەمی لە نرخدا هەرزانکردووە کەپێویستبوو نرخەکان زیاتە هەرزان بونایە.

لای خۆشەیە دلاوەر سۆفی علی کەریم ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: ئێمە بەردەوام لەچاودێریکردنی سەرجەم کۆمپانیاکانین بۆئەوەی بتوانن بەکەمترین نرخ کاڵاکانیان هەرزانبکەن و سود بە فەرمان بەران بگەیەنن.

وتیشی: ئێمە لەسەرەتاوە بە کۆمپانیاکانمان ڕاگەیاندووە کە دەبێن نرخ دابەزێنن کە بەشێک لە هاووڵاتیان بەو هەرزانکردنە ڕازین وە هەندێکیش پێیان وایە کە نرخەکان هەرزان نەکراوە.

ئەندامەکەی ژووری بازرگانی ئەوەش ڕوندەکاتەوە کە ئەوەی دەبیندرێت سەردانکردنی هاوڵاتیانە بەڕێژەیەکی زۆر وە کڕینی شتومەک بەڕێژەیەکی باشە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە هاوڵاتیان بە نرخەکان ڕازین.

لە فستیڤاڵی نەورۆز بۆبازاڕکردن زیاتر لە ١٠٠ کۆمپانیا بەشداریانکردووە کە پێکهاتون لە ئێرانی میسری تورکی و ئەڤعانی و کۆمپانیا خۆماڵیەکان کەبەڕێژەی زیاتر لە ٪٥٠ داشکاندنیان کردووە.

 

لەم لینکەوە تەواوی وێنەکان بدینە: