ڕای هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان لەفستیڤاڵی نەورۆز بۆ بازاڕکردن

 
دوای پێنج ڕۆژ لەبەردەوامی فستیڤالی نەورۆز بۆ بازاڕکردن کۆتای هات کە تیایدا نزیکەی ١٠٠ کۆمپانیا لەبوارە جیاوازەکاندا بەشداریان کردبوو.
 
ئەوەی لەفستیڤاڵەکەدا بەدیکرا لەماوەی ئەو پێنج ڕۆژەدا سەردانکردنێکی زۆری هاووڵاتیانبوو کەبەگەرمی رۆژانە شتومەک و کاڵاکانیان دەکڕی بەوتەی هاووڵاتیان نرخەکان هەرزانتربووە لەبازاڕ بۆیە شتومەکیان کڕیوە.
 
 
قادر مەحمود فەرمانبەری حکومییەو سەردانی فستیڤاڵەکەی کردبوو ڕایدەگەیەنێت” من گەڕام بەسەر ئەو کاڵایانەی کەنمایشکرابون لەڕوی نرخەوە هەستم بە هەرزانی دەکرد لەگەڵ ئەوەی کەلەبازاڕدا دەفرۆشرێت بۆیە ئەوەی من کڕیومە  لەگەڵ بازاڕدا بە 50 هەزار کەمتر دەستم کەوتووە بۆیە سودم بینی لەم فستیڤاڵەو هیوادارم کە بەردەوامی هەبێت و چەندمانگ جارێک بکرێتەوە بەتایبەت لەم قەیرانە”
 
 
سۆیلە ئەکرەم ئەوژنەبوو کە سەرقاڵی کڕینی مادەی پاکەرەوەبوو ڕایگەیاند” ئێمە ئەو نرخانەمان بەلاوە هەرزانە کەلەسەر ماددەکان داندراوە چونکە لەبازاڕ هەست دەکەین گرانترە بۆ نمونە من لەبازاڕ کارتۆنی سابونم کڕیوە بە ١٩ هەزار بەڵام لێرەبە ١٥ هەزار کڕیومە وە شامپۆ بە ٥ هەزار کڕیوە بەڵام لێرە بە ٢هەزارو ٥٠٠ دینار کڕیومە بۆیە پێم باشە ئەمجۆرە فستیڤاڵانە بکرێتەوە”
 
  
فریاڵ جەمیل یەکێکی ترە لەو ژنانەی بۆکڕینی پێداویستیەکانی سەردانی فستیڤاڵەکەی کردبو ڕایدەگەیەنێت” جیاوازی لەنرخدا هەیە بەڵام ئەوەندەشنیە کەبڵێم زۆرە بەڵام ئەم فستیڤاڵانە ئەگەر کۆمپانیا سەرەکیەکان تیایدا بەشداربن ئەوا بێگومان دەتوانن نرخ دابەزێنن بۆیە پێویستە لەم جۆرە فستیڤاڵانە بکریتەوە تا یارمەتی هاوڵاتیان و فەرمانبەران بدرێت لەم قەیرانەی کە هەیە”
 
بەشداربوانی فستیڤاڵەکە ڕایدەگەیەنن کەتوانیویانە بەشێوەیەکی زۆر لە نرخدا هاوکاری هاووڵاتیان بکەن کە سەردانیان کردون.
 
هۆگر محەمەد بەڕێوەبەری فرۆش لە کۆمپانیای نەورس کەبەشداریان کردبوو ڕایگەیاند” ئەو داشکاندنەی ئێمە کردبومان بەهەمو توانایەکمانەوە بوو کە بەنرخی کۆ فرۆشتومانە لەبازاڕ زۆر هەرزانتر بەڵام شوێنەکە بچوکبوو ئەمەش کێشەبو بۆئێمە وە ئەگەر ئەم 

فستیڤاڵانە بەردەوامیان هەبیت کارێکی باشە و دەبێتە هاوسەنگی بۆ بازاڕ”
 
 
عومەر عەبدووڵا سەرپەرشتیاری کۆمپانیای پشوو کە بریکاری کۆمپانیای مەحمودە بۆ چاو شیرو قاوە ڕایگەیاند” ئەم فستیڤاڵە شتێکی باشە ئەگەر بەردەوام بێت و مانگانە هەبێت بەڵام پێویستە ژووری بازرگانی ئامادەکاری باشتر بکات بۆ ئەم فستیڤاڵانە کە تایبەت دەبێت بە فرۆشتن”
 
 
هاوبیر بورهان سەرپەرشتایری فرۆشتن لەکۆمپانیای بورهان ئەو ڕایدەگەیەنێت” توانیمان بەشێوەیەکی زۆر نرخی کاڵاکانمان هەرزانبکەین بۆئەوەی ببینە هاوکارێک بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان لەم قەیرانەدا وەهاولاتیانیش بەنرخەکانمان خۆشحاڵبون و بەشێوەیەکی باش مادە خۆراکیەکانیان لای ئێمە دەبرد وە ئێمە هەر لەسەرەتای قەیرانی داراییەوە هاوکاری فەرمانبەران و خەلکمان کردووە بە دابەزاندنی نرخەکانمان بەڵام لەم فستیڤالەدا زیاتر نرخمان دابەزاند”
 
 
دارا عەلی حسین بەڕێوە بەری کۆمپانیای دۆلفین ڕایدەگەیەنێت” ئێمە زۆر لەم فستیڤاڵە ڕازین وە بەلاشمانەوە سەرکەوتووە هیوادارین کەبەردەوامی هەبێت وە توانیومانە نرخ دابەزێنین و بەشێکی زۆریش لە بەرهەمەکانمان بە نرخی کۆ بفرۆشینەوە ، بەڵام دەبوایە لەم فستیڤاڵەدا کە بۆبازاڕکردنە عەرەبانەی زۆرتری لێبوایە بۆ هاوڵاتیان چونکە خەڵک نەیداتوانی شت بەدەست هەڵگرێت”
 
 
 
سەردار شەریف سەرپەرشتیاری ڕۆنی قوی ئێرانی ڕایگەیاند” ئێمەش وەک کۆمپانیاکانی دیکە نرخەکانمان دابەزاندبوو بەڵام شوێنەکە بچوکبوو وە خزمەتگوزاریەکانیش وەک پێویست نەبوو خەڵکێی زۆر هاتبوو وە ئێمە هەر تەنەکەیەک ڕۆن ٤هەزار لەبازاڕهەرزانتر فرۆشتومانە، وە ئەرکی ژووری بازرگانیە بگەڕێت بەسەر شوێنەکاندا و لەنرخەکان بکۆڵێتەوە”
 
 
شێخ قادر ئیسماعیل خاوەنی کۆمپانیای بڵەسەن ڕایگەیاند” ئەم فستیڤاڵە لەکاتێکی زۆر باشدا کرایەوە کە قەیرانی دارای هەیە تا ئێمەش بتوانین هاوکاری خەڵکی خۆمانبین لەم قەیرانەدا، وە سودێکی باشمان بە هاوڵاتیان گەیاندووە، پێویستبوو ئەم فستیڤاڵە ڕیکلامی زیاتری بۆ بکرایە وە لەڕوی گواستنەوەی هاوڵاتاین باشتر بگواسرانایەتەوە چونکە شوێنەکە دورە بۆ هاتوچۆکردن”
 
 
 
نەسرەدین عەبدووڵا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای یوکەی ڕایگەیاند” ژووری بازرگانی هاوکارێکی باشبوو بۆ ئێمە وە ئێمەش هەموو توانایەکمان خستە گەڕ بۆ هەرزانکردنی نرخەکانمان، وەهەموو کۆتای مانگیک ئەم فستیڤاڵانە بکرێتەوە سودێکی باشی دەبێت بۆخەڵک چونکە ئێمە دەتوانین نرخەکانمان هەرزان بکەین”
 
 
هێمن محەمەد ئەحمەد نوێنەری کۆمپانیای کەما ڕایگەیاند” ئیمە بە بەرهەمی ڕۆنی نێرگز بەشداریمان کردبوو وە توانیومانە سودێکی باش وەرگرین لەم فستیڤاڵەدا کەبەرهەمەکەمان خەڵک زۆر بەدڵی بوو لە هەرزانی نرخ و کوالێتیەوە وە هیوادارین چەند مانگ جارێک ئەم جۆرە فستیڤاڵانە بکرێتەو تا هاوڵتیان سودی لێببینن”
 
فستیڤاڵی نەورۆز بۆ بازاڕکردن لەشاری سلێمانی بۆماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوامی هەبوو کەتیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتیان سەردانیاین کردوو پێداویستیەکانیان بەهەرزانترین نرخ دەستکەوت. 
 
 
لیژنە هاوبەشەکانی قائیم قامێتی سلێمانیش ئاماژەیان بەوەدا” لە پێشانگاکەدا بەوردی چاودێری هەموو ماددە خۆراکیەکان و جوانکاریەکان کراوە تا بەهیچ شێوەیەک شتی ماوە بەسەرچوو نەفرۆشرێت وە فستیڤاڵەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەچو هیچ شتێکی خراپ دەستی بەسەردا نەگیرا”