سووریا.. شارێکی یاریی لەژێر زه‌وی

منداڵانی شارۆچكه‌ی دومای سه‌ربه‌ پارێزگای دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كه‌ له‌ژێر گه‌مارۆی رژێمدایه‌ له‌ شارێكی یاریدا كاته‌كانی جه‌ژنیان به‌سه‌ربرد كه‌ له‌ژێر زه‌ویدا بنیاتنراوه‌.

ماوه‌ی نزیكه‌ی پێنج ساڵه‌ دوما له‌ژێر گه‌مارۆی رژێمی ئه‌سه‌د و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ بیانییه‌كانی هاوده‌ستیدایه‌.

له‌و ماوه‌یه‌دا له‌ پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی شوێنێكی ئارام بۆ كاتبه‌سه‌ربردنی منداڵان، شارێكی یاری له‌ژێر زه‌ویدا بنیاتنراوه‌.

له‌ ساڵی 2016دا له‌ لایه‌ن ده‌زگای به‌شائر، پڕۆژه‌ی شاری یاریی “هه‌پی لاند” له‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوان بنیاتنرا.

هه‌پی لاند به‌ چه‌ندین یاریی جۆراوجۆر بووه‌ شوێنێكی پارێزراوی كاتبه‌سه‌ربردنی منداڵان.

ئه‌بو حه‌نین كه‌ منداڵه‌كانی هێناوه‌ بۆ شاری یاری ده‌ڵێت، “پڕۆژه‌یه‌كی ناوازه‌یه‌. منداڵه‌كان زۆر حه‌زیان له‌ یارییه‌وكانی ئێره‌یه‌. سوپاس بۆ خودا جه‌ژنی ره‌مه‌زان به‌خۆشی تێپه‌ڕی. منداڵه‌كانمان جه‌ژنێكی بێ هێرش و په‌لاماریان به‌سه‌ربرد. خه‌ڵكی به‌ دڵی خۆی گه‌ڕا”.