پیاوێكی بەلجیكی دەبێتە خاوەن گەورەترین خەڵاتی لۆتۆ لە مێژوودا


هاووڵاتییەكی برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا بووە خاوەنی گەورەترین خەڵاتی لۆتۆ بەبڕی 168 ملیۆن یۆرۆ، ئەم خەڵاتەش بەگەورەترین لۆتۆ دادەندرێ لە مێژووی یانسیبی ئەوروپادا.

ئاژانسی یانسیبی نیشتمانی ڕایگەیاند براوەی لۆتۆكە دەیەوێ بەشێكی پارەكە بدات بەپرۆژەی خێرخوازی. هەروەها گوتوویەتی “دەمەوێ ئەو پارەی لە ئاسمانەوە بەسەرمدا باریوە، بەشی بكەم لەگەڵ ئەوانەی پێویستیان پێیە”.

جانی هیك بەڕێوەبەری یانسیبی نیشتمانیی ئەوروپا ئەوەشی گوتووە كە براوەكە ماوەی 10 ساڵە بەبەردەوام یانسیب دەكڕێ، بەڵێنیشی داوە سەرەڕای بردنەوەكەی، بەردەوام دەبێت لە كڕینی یانسیب.