ئێران تا ئه‌م ئاسته‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كات

 

ئێران به‌ نیازه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ 700 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌ زیاد بكات.



 ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌ روكنه‌دین جوادی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران له‌ پێگه‌ی ره‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران(ناشا)رایگه‌یاندوه‌، ئامانجی ئێران ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت رۆژانه‌ بۆ 700 هه‌زار به‌رمیل به‌رزبكاته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران راشیگه‌یاندوه‌، له‌ دوای لابردنی سزا ئابوریه‌كانی سه‌روڵاته‌كه‌ی ئێران رۆژانه‌ 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له‌ به‌رهێنانی وڵاته‌كه‌ی زیادكردوه‌، به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، به‌ نیازن له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ 700 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه‌ زیاد بكات .