هەواڵێكی ناخۆش لە كارەبای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت لە 15ی ئەم مانگەوە كارەبای نیشتیمانی لە شاری سلێمانی كەمدەكەنەوە .
سیروان محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی بە سایتی ژوری راگەیاند: بەهی زۆری خواست لەسەر كارەبای نیشتیمانی بڕیارە لە 15ی ئەم مانگەوە كارەبای نیشتیمانی لە 23 كاتژمێرەوە بۆ 21 كاتژمێر كەمبكرێتەوە و تا كۆتایی ئەم مانگە بەو شێوەیە بێت .
سیروان محەمەد وتیشی نرخی مۆلیدە ئەهلییەكانمان دیاریكردوە و دەبێت لەم مانگەدا بۆ هەر ئەمپێڕێك 2 هەزار دینار وەربگرن و لەماوەی ئەو سێ‌ كاتژمێرەی كارەبای نیشتیمانی نییە كارەبا بدەنە هاوڵاتییان.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی وتیشی دانانی بەرنامەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی بۆ مانگی 12 بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەو خواستە دەبێت كە بەردەوام  زیاد دەكات .