سەرۆکی ژووری بازرگانی پاش چاکبونەوەی لەڤایرۆسی کۆرۆنا داوایەک ئاراستەی بازرگانان دەکات

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەدوای چاکبونەوەی لەفایرۆسی کۆرۆنا داوایەک ئاراستەی بازرگانان و پیشەسازان و خاوەنکاران دەکات.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند “دوای ئەوەی نیشانەکانی فایرۆسی کۆرۆنام تیادا دەرکەوت ڕاستەوخۆ توانیم خۆم کەرەنتین بکەم و بەرکەوتنم لەگەڵ کەسدا نەبێت وەتەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکانم ج بەجێکرد، بەوهۆیەوە توانیم سەرکەوم بەسەر فایرۆسەکەدا و تێی پەڕێنم”.

راشیگەیاند “داوا لەتەواوی بازرگانان و پیشەسازان و کاسبکاران دەکەم پابەندبن بەتەواوی ڕێنماییەکانی تەندروستی، دەمامک و دەستکێش بەکار بهێنن تا دوربن لەو پەتایە، توشبون بەکۆرۆنا زۆر مەترسیدار نیە گەر لەسەرەتاوە فریای خۆت بکەویت و خۆت کەرەنتین بکەیت هیچ گرفتێکت بۆ دروست نابێت وەک ئەوەی من کردم هەر لەسەرەتای نیشانەکانەوە خۆم دورخستەوە و نەمهێشت ببمە بەرکەوتەی هیچ کەسێک هەر بۆیە بەسەلامەتی تێم پەڕاندو توشی هیچ گرفتێکی تەندروسی قورس نەبوم”.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی داوا دەکات تەواوی بازرگانان و پیشەسازان و خاوەنکاران و هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن بەجێ بەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستیەکان بەمەش مەترسی لەسەر خۆیان و چواردەوریان کەمدەکەنەوە و دوردەبن لەتوشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لەکۆتایدا سیروان محەمەد، سوپاسی تەواوی ئەو کەس و لایەنانە دەکات لەماوەی ڕابردودا لەتەندروستیان پرسیوە و لەخەمی ئەودابون.