سعودیە رێژەی هەناردەكردنی نەوت كەمناكاتەوە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی سعودیە كەمكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان رەتدەكاتەوە و دەڵێت: وڵاتەكەی پێگەی خۆی وەك دوەم گەورەترین وڵاتی هەناردەكردنی نەوت لە دەست نادات.

خالید ئەلفەلاح، بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی سعودیە (ئارامكۆ) رایگەیاند، ریاز هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان كەم ناكاتەوە و ئامادە نییە پێگەی خۆی وەك دوەم وڵاتی هەناردەكردنی نەوت لە دەست بدات.

ئەلفەلاح لە پانێلێكی كۆربەندی ئابوری داڤۆس لە سویسرا رایگەیاند، ریاز ئامادە نییە هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان كەم بكاتەوە و بۆشایی بۆ وڵاتانی تر جێ بهێڵێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، سعودیە توانیویەتی پێگەی دوەم گەورەترین وڵاتی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان بەدەست بهێنێت، بۆیە ئەو پێگەیە بە هیچ وڵاتێكی تر نادەن، ببێتە دوەم وڵاتی هەناردەكردنی نەوت و جێی سعودیە بگرێتەوە.