نەوزاد غەفور: سیستمی لامەرکەزیەت چارەسەری قەیرانەکانی ئێستایە

 
جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت بڕیاردان لەسەر لامەرکەزیەت و چالاککردنی سیستمی بانکی بەشێک لە کێشەکانی ئێستا چارەسەر دەکات.
 
نەوزاد غەفورجێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکی بەرنامەی بەیانی باشی ڕوداو وتی” لە ئێستادا ئێمە وەک ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێمانوایە چارەسەری خێرا بۆ قەیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدانی بڕیاری لامەرکەزیەتە بۆ پارێزگاکان وە دانانی سیستمی بانکییە بۆ ئەوەی بتوانن بەشێک لەوقەیرانەی کە هەیە چارەسەر بکرێت”
 
وتیشی” حکومەت پێویستە چاکسازی لە سیستمی موچەدا بکات تا بتواندرێت ئەو هەموو پارەیەی هەیە بە فیڕۆ نەڕوات”
 
جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەش داوا دەکات کە حکومەت کاربکات بۆ دروستکردنی” بەڕێوەبەرایەتی ناوچەی گومرگی کە هەر پارێزگایەو بتوانێت ئەوداهاتەی دەستی دەکەوێت بەکاری بهێنێتەوە”
 
هەر لەو چاوپێکەوتنەدا نەوزاد غەفور ڕایگەیاند” حکومەتی هەرێم گرنگی زۆری بە کەرتی بیناسازی داوە” وتیشی” لەکوردستاندا هیچ کۆمپانیایەکی پشکدارمان نیە کە بەیاسا ڕێکخرابێت و هاوڵاتیان سودی لێ ببینن”
 
نەوزاد غەفور ئاماژەی بەوەشکرد ” لەسلێمانی نزیکەی 2 هەزار کارگە لە ئێستادا داخراون کەبەشێکیان بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتەوەیە و وەک پێویست هاوکاریان نەکراوە”
 
ز.ر