” عێراق كۆمپانیاكانی نەوت دەپارێزێت “

عەبدولکەریم لعێبی وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند: بەھەماھەنگی دەزگا ئەمنیەکان رێوشوێنی پێویست گیراوەتە بەر بۆ پاراستنی ناوچە نەوتییەکان بەتایبەت ئەو کۆمپانیا نەوتییە بیانیانەی کە لە عێراقدا کار دەکەن و ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ھیچ مەترسیەک نییە بۆ سەر ئەو کۆمپانیا نەوتییە بیانیانەی کە لە باشوری عێراقدا کار دەکەن.
وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستەروو، بەردەوام رێژەی ھەناردەو بەرھەمێھانی نەوت زیادی کردووە، زۆریش بەلایانەوە گرنگە بۆ مانگی داھاتووش بەرھەمھێنانی نەوت بەو شێوەیە بەرزببێتەوە.