کۆمپانیای رینۆ کارەکانی لە ئێران کۆتایی پێ دەھێنێت


کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی “رینۆ”ی فەرەنسی بەھۆی سەپاندنی گەمارۆکانی ئەمریکا بە سەر ئێران، کارەکانی خۆی لەو وڵاتە کۆتایی پێ دەھێنێت.

تەیری بالور، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای “رینۆ” رایگەیاندووە، چالاکیەکانمان لە ئێران بە ھۆکاری گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە راگرتووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە کە، کۆمپانیاکەمان بەدوای ھەلی ئابووری نوێدایە، بەتایبەت لە ئەفریقا، بۆ ئەوەی بتوانین قەرەبووی ئەو ھەلە بکەینەوە کە لە ئێران لە دەستمان چووە. 

راگرتنی کارەکانی کۆمپانیای”رینۆ” لە کاتێکدایە کە پێشوتر رایگەیاندبوو بەگەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ئەوان لە وڵاتە دەمێننەوەو کارەکانیان بەردەوامی پێ دەدەن.