هەرێمی كوردستان: تۆماركردنی كۆمپانیا بیانییەكان 76% كەمیكردوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت”بەهۆی قەیرانی داراییەوە تۆماركردنی كۆمپانیا بیانییەكان لە هەرێمی كوردستان بە رێژەی 76% كەمیكردووە”

محەممەد ئێلخانی ئەندامی لیژنەی بازرگانی و پاراستنی مافی بەكاربەر لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد “قەیرانی دارایی و داخستنی دەروازە سنوورییەكان زیانێكی زۆری بە كۆمپانیاكان گەیاندووە “.

محەمەد ئێلخانی وتیشی” بەهۆی قەیرانی داراییەوە تۆماركردنی كۆمپانیا خۆماڵییەكان لە ساڵی 2015 بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2013 بە رێژەی 52% كەمیكردووە، تۆماركردنی كۆمپانیا بیانییەكانیش بە رێژەی 76% كەمیكردووە، جگە لەوە 300 كۆمپانیا بە فەرمی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان راگرتووە”.

لە هەرێمی كوردستان 3 هەزار و 100 كۆمپانیای بیانی و 21 هەزار كۆمپانیای ناوخۆیی، لە وەزارەتی بازرگانی تۆمار كراون.