نرخی نه‌وت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات

رۆژی هەینی 22-1-2016 نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی 30 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند و مەودای خۆی لەگەڵ کەمترین ئاستی لە 12 ساڵی رابردوودا زیاتر کرد.



ساردبوونەوەی کەشوهەوا لە ئەورووپا و ئەمریکا و هەروەها بەهێزبوونەوەی بازاڕە داراییەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بوون.



بەرەبەیانی رۆژی هەینی نرخی نەوتی سووکی تەکساس بە رێژەی 4.81% بەرزبوەوە و بەرمیلێک بە 30 دۆلار و 95 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.



نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکووریش بە رێژەی 6.1% بەرزبووە، و بەرمیلێک بە 31 دۆلار و3 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.



لەگەڵ ئەوەشدا شرۆڤەکاران هۆشداری دەدەن، کە نرخی نەوت بەردەوام نابێت لە بەرزبوونەوە، چونکە خستنەڕووی نەوتی زیاتر لە بازاڕدا بەردەوامە.
 
ز.ڕ