لە 2012 قەبارەی وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە 6 ملیار دۆلار

ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، هەرچەندە قەبارەی وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان لەساڵی 2011دا زیاتر لە 2 ملیار دۆلار بووە، بەڵام لە 2012 قەبارەی وەبەرهێنان لەهەرێمی كوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە 6 ملیار دۆلار، بەوپێًیەش بەراورد بەساڵی ڕابردوو قەبارەی وەبەرهێنان نزیكەی 4 ملیار دۆلار زیادیكردووە  ئەوەش لەكاتێكدایە لەم مانگەداو بەپێی ڕاپۆرتێكی گۆڤاری  ئێف دی ئای كەلەبارەی ئاستی وەبەهێنان ئەنجامیداوە شارەكانی هەرێمی كوردستان لە ڕیزبەندی 10 وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایە  بەپێی هەڵسەنگاندنەكەی گۆڤاری ئێف دی ئای  بەریتانی، شاری هەولێر بەپلەی سێهەم و سلێمانی پلەی شەشەم و دهۆك پلەی حەوتەمی بەدەست هێناوە لەڕوی ژینگەی وەبەرهێنانەوە  بەوتەی چاودێرانی ئابوریش زیادبونی قەبارەی وەبەرهێنان و دیاریكردنەكەی گۆڤاری  ئێف دی ئای ، نیشانەی ئەوەیە هەرێمی كوردستان لەپاڵا بوونی یاسایەك بۆپشتگیری وەبەرهێنان/ باری ئاسایش هۆكارێكی تر بووە بۆئەوەی زۆرترین وەبەرهێنەری بیانی و ناوخۆیی سەرمایەكانیان.