پێشانگایەکی نێو دەوڵەتی لە ئێران دەکرێتەوە


لەووڵاتی ئێران لە شاری شیراز پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە بواری ئامێری بەرھەم ھێنانی خۆراکی دەکرێتەوە بازرگانانی شاری سلێمانیش دەتوانن بەشداربن.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی تەواوی بازرگانان و وەبەرھێنەران ئاگادار دەکاتەوە لە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٢/٢٧ لەووڵاتی ئێران لەشاری شیراز پێشانگای ئامێرە بەرھەم ھێنەرەکان دەکرێتەوە ھەر بازرگان و وەبەرھێنێک خوازیارە بەشداربێت دەتوانێت سەردانی ژوورەکەمان بکات بۆ زانیاری زیاتر.