قایمقامی سلێمانی: كۆرۆنام تێپەراند و بەتەواوی چاكبوومەوە


دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەرەنتینەكردنی لەماڵەوە و وەرگرتنی چارەسەر ، قایمقامی سلێمانی رایدەگەینێت قۆناغەكەم تێپەراند و چاكبوومەوە.

قایمقامیەتی سلێمانی لە ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بوك لێدوانێكی (ئاوات محمد)ـی قایمقامی سلێمانی بڵاوكردۆتەوە و دەلێت : ” كۆرۆنام تێپەراند ، ئێستا بەتەواوی چاكبوومەتەوە”.

دەشلێت : ” داوا لە ھاوڵاتیان دەکەم مەترسی کۆرۆنا لەبەرچاوبگرن و پابەندی رێنماییەکان بن و خۆیان بپارێزن”.