كۆمپانیای سامسۆنگ جۆرێكی نوێی مۆبایلی گالاكسی دەخاتە بازاڕەوە

كۆمپانیای سامسۆنگی بواری تەكنەلۆژیا و مۆبایل بەنیازە بەمزوانە جۆرێكی نوێی مۆبایلی گالاكسی بخاتە بازاڕەكانەوە.

بەپێی زانیارییەكان مۆبایلە نوێیەكە ناوی گالاكسی ئێس7 دەبێت و دوو شێوەی لێ بڵاو دەكرێتەوە یەكێكیان شاشە چەماوە دەبێت و جۆرەكەی تریشیان شاشەكەی تەخت دەبێت.

بڕیارە لە مانگی دووی ساڵی ئایندەدا ئەو جۆرە مۆبایلە بڵاوبكرێتەوەو لەیەكەم بڵاوكردنەوەشیدا زیاتر لە 4 ملیۆن لەو دوو جۆرە مۆبایلە دەخرێتە بازاڕەكانەوە.