نرخی بەنزین دەكرێت بە 600 دینار

بڕیاردرا سەرجەم وێستگەكانی فرۆشتنی بەنزین نرخی هەرلیترێك بكرێت بە 600 دینار.

سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە سایتی ژوری ڕاگەیاند” لەدوای دووكۆبونەوەمان لەگەڵ بەشێكی زۆری خاوەن وێستگەكانی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی لەشاری سلێمانی بڕیارماندا لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لەسەرجەم وێستگەبازرگانیەكان بكرێتە 600 دینار وەدەبێت كوالێتی بەنزینەكەش بەرز بێت”

وتیشی” بەهۆی بەردەوامی دواكەوتنی موچە و قەیرانی دارایی و هاتنی ساڵی نوێ و دەمانەوێت كارئاسانی بۆهاووڵاتیان بكرێت و لەڕێگەی دابەزینی نرخی بەنزینەوە هاوكاریان بین”

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەخت دەكاتەوە ئەم بڕیارە لە 28/12/2015 واتا ڕۆژی دووشەممەوە كاری پێدەكرێت دەبێت سەرجەم بەنزینخانە بازرگانیەكان پەیوەستبن بەو بڕیارەوە بۆهەرلترێك بەنزین 600 دینار وەربگرن.

لەئێستادا نرخی هەر لیترێك بەنزین لەبانزینخانە بازرگانیەكاندا جیاوازی هەیە كە هەیانە بە 650 دینار دەی فرۆشێت هەیانە بە 625 دەی فرۆشێت وە بانزینخانە حكومیەكانیش بە 700 دینار دەی فرۆشن.