بودجەی فەڕەنسا توشی کورتهێنان دەبێت

بودجەی فەرەنسا بۆ ئاسایشی ئەو وڵاتە زیاد دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بودجەی ئەو وڵاتە ڕوبەروی کورتهێنان ببێتەوە.
بەهۆی ئەو هێرشە تیرۆرستییانەی کە بەم دوواییانە ڕووبەڕوویبوونەتەوە، دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ڕێوشوێنی ئەمنی توندیان گرتووەتەبەرو بڕیاریانداوە نزیکەی دووسەد هەزار کەس بۆ بواری ئەمنی دابمەزرێنن و پێداویستی تەواویان بۆ دابین بکات، بەمەش خەرجییەکانی ئەو وڵاتە لە بواری ئەمن و ئاسایش بۆ نزیکەی (نیو ملیۆن یۆرۆ) لە خەرجی ئاسایی زیاتر دەبێت بەمەش ئەگەری هەیە ئەو وڵاتە ڕووبەڕوی کورتهێنانی بودجە ببێتەوە.
خەرجی وەزارەتی بەرگری وئاسایشی فەرەنسا لەکاتی ئاساییدا نزیکەی ملیارێک و دووسەد ملیۆن یۆرۆیە بەڵام لەدوای ئەم روداوانەی دوایی خەرجییەکە بۆ ملیارێک و حەوت سەد و حەفتا ملیۆن یۆرۆ بەرزبوەتەوە.