بەهای زێڕ دابەزی

 
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و کەمبوونەوەی خواست بۆ زێڕ، بووە هۆکاری دابەزینی نرخی زێر لەبازارەكانی جیهاندا و، هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و 75 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.



نرخی زێر بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ٥ ساڵی رابردوو دابەزیووە، بەجۆرێك لە دوایین مامەڵەکانی بازاڕی جیهانی زێڕدا، هەر ئۆنسەیەک بە هەزار و 75 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.



بە گوتەی شارەزایان “ئەگەری بەرزکردنەوەی سووی بانکی لەلایەن گەنجینەی فیدراڵی بووەتە هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار، لە ئەنجامیشدا دابەزینی نرخی زێڕی بەدواوە هاتووە”.



دیک پۆن، بەڕێوەبەری کۆمپانیای هرایۆس بۆ کانزاکان پێیوایە، ئابووری وڵاتانی وەک هیندستان و چین لاوازە لەبەرئەوە خواستی جیهانی بۆ زێڕ دابەزیوە.