کۆمپانیا ئێرانیەکان چی دەڵێن لەبارەی پێشانگاکەی سلێمانی

 

لە یانزەهەمین پێشنگای
نێودەوڵەتی سلێمانیدا ژمارەیەک کۆمپانیای ئێرانی بەشدارییان کردو رایان گەیاند کە ئەوان
پێشانگاکەی ئەمساڵیان پێ باشە و لێی رازین
.

دکتۆر ئیزەدی نوێنەری
کۆمپانیای پترۆکیمیایی خوراسان لە پیشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەباری پێشانگاکەوە بە
سایتی ژووری راگەیاند “ئێمە یەکەمینجارە بەشداریی لە پێشانگاکەدا دەکەین و زۆر
پێمان باش بوەو پێشانگاکە لە سەروو چاوروانییەکانی ئێمەوە بو
.

دکتۆر ئیزەدی وتیشی”
ئێمە لە بەشداریکردنماندا سودی زۆرمان بینی و لەڕیی ئەم پێشانگایەوە توانیمان کۆمپانیا
و بەرهەکانمان بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی بناسێنین
.

لەلایەکی ترەوە نوێنەری کۆمپانیای دنا بۆ دروستکردنی تایەی ئۆتۆمبێل لەبارەی پێشانگاکەوە
ڕایگەیاند ” ئەم پێشانگایە هەوڵێکی زۆر باشە بۆئەوەی کۆمپانیاکانی ئێران بتوانن لەڕیگەیەوە
بەرهەمەکانیان بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان بناسێنن
.

 

ئاماژەی بەوەشدا زۆرێک لەخەڵکی سلێمانی ئاشنانەبون بەو جۆرە تایانەی ئێمە بەڵام لەم پێشانگایەدا زۆرکەس بەئێمە ئاشنابون و مامەڵەی کڕینیان لەگەڵ کردین.

نوێنەری کۆمپانیای
غەرب کە لەبواری بەرهەمهێنانی چیمەنتۆدا کار دەکات رایدەگەیەنێت ” ئەوان یەکێکن لە
کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و ماوەی ١١ ساڵە بەشداریی لەم پێشانگایەدا
دەکەن
.

ئەو نوێنەرەی کۆمپانیای
غەرب وتیشی” ئەوان هەموو ساڵەکان کە لەپێشانگاکەدا بەشدارییان کردوە لێی رازیی
بون و لەڕێی ئەم پێشانگایەوە زیاتر بەرهەمەکانیان بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان ناساندوە
.

 

کارگەی چیمەنتۆی غەرب یەکێکە لەوکارگانەی کە لەتەواوی هەرێمی کوردستاندا دەفرۆشرێت.