“هیچ کەموکوڕییەک لەمادە خۆراکیەکانی پێشانگاکەدا بەدینەکراوە”

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی کە ماوەی ٣ رۆژە چاودێری کۆمپانیا و شمەکەکانی بەشداربوەکانی پێشانگاکە دەکەن رایدەگەیەنن کە هیچ کەموکوڕییەک لە کوالێتی خۆراک و کۆمپانیاکاندا نییە.
 
سالار مسته‌فا رەشید وتەبێژی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بە سایتی ژووری بازرگانی راگەیاند لیژنەکانیان بەشێوەیەکی ودر چاودێری تەواوی ئەو کۆمپانیایانە دەکەن کە بەشدارییان لە پێسانگەکەدا کردوە و مادەی خۆراکیی و خواردنەوەیان هەبوە، وە بەردەوامیش دەبین تا کۆتا رۆژی پێشانگاکە.
 
سالار ئاماژەی بەوەشکرد” لەماوەی ئەم سێ رۆژەدا لیژنەکانمان هیچ شتێکی کوالێتی نزمی لەپێشانگاکەدا بەدی نەکردوە بۆیە بەردەوام لەچاودێریکردنی تەواوی ئەو کۆمپانیایانەداین کە کەلوپەلی خۆراکییان هەیە وه‌ هیچ ماده‌یه‌كی ماوه‌ به‌سه‌رچ و به‌دی نه‌كراوه‌.
 
یانزەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەبەشداری ١٦٠ کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی رۆژژی ١٤-١١ دەستیپێکردوە و تاکو رۆژی ١٧-١١ بەردەوام دەبێت.