مانگی رابردوو هەرێم زیاتر لە 18 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەكردوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاشكرایكرد لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 18 ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردەی دەرەوە كردوە.

بەپێی راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، بە تەنیا لەمانگی ئەیلولی ئەمساڵدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی (18,614,798) بەرمیل نەوتی خاوی لەڕێگەی بۆرییەوە فرۆشتووە، كە رۆژانە دەكاتە بڕی 600 هەزارو 463 بەرمیل نەوتی خاو.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لەو بڕە، كێڵگەكانی نەوت لەكوردستان بەبڕی (13,898,548) بەرمیلیان هەناردە كردوەو ئەو كێڵگانەشی كە لەلایەن كۆمپانیای نەوتی باكوورەوە بەڕێوە دەبرێن بەبڕی (4,715,794) بەرمیل نەوتیان هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردوە.