عەرزوحاڵێ بە لنگەو قوچ

موقەدەمەن تەڵەبی عەفو ئیعتیزار لە خوێنەر ئەکەم عەرزوحاڵەکەم لنگەوقوچە ،فەلەبەر ئەوەی هەمو شت لەمخەراباتەدا پێچەوانەیە هەرچەندە سەبەب هەممەعلومو هەم نامەعلومە. بۆ ئەوەی لە نەزمی عام لا نەدەم بە مەجوری بەندەش عەرزوحاڵەکەم بەمنەوعە تەقدیم ئەکەم

نوسخەیە بۆ :-

* ئەهلی مەملەکەت

*هەرکەسێ حکومەتی بەدەسە یا بەدەستی بوە یا بەدەستی ئەبێت .

*هەمو ئەوانەی لەیادیانە ئەم مەملەکەتەپێش چڵ ساڵ بەر دەرگای

سەراکەی چۆن بوو .

*هەمو ئەو ڕۆحە سپیانەی ڕۆحیبەفرینیان بەسەر شارا ئەگەڕێ .

* هەمو ئەوانەی خۆیان بازاڕنابینن تەنها حیمایەو سفرەچی کاری

بازاڕیان بۆ ئەکەن .

* بەهەرسورەت هەرچی سلێمانیانە .

* هەرکەس بەزەیی بەو شارەدادێتەوە کە دکتاتۆرەکەی عۆجە لێی

ئەترسا.

*ئەوماستەر پلانەی بوە بەو خەوەی کە نایەتە دی

*مودیریەتی ئەو شەمەنەفەرەی کەبەتەما بوین حوکمەتی هەرێمقردێلەکەی بقرتێنێ .

* شوێنی تر زۆرە بۆی بنێرین ،بەڵام با سەری مەردمەکە قاڵ نەکەین

هاوپێچ :-

نیمانە ! تەنها دو سەعات ڕێکردننەبێ بە پێادە بەسەر جادەی مەولەوی و بەرمزگەوتی گەورەو جادەی سابونکەرانا تا بەردەم کتێبخانەکەی قاراغای عەتار غەرقیڕەحمەت بێت .

سەیر کردنی ئەو جێگایانەی بە تۆپزی داگیر ئەکرێن ئەبنە مەیانی کڕینو فرۆشتن

عەرزوحاڵەکە

بەڕێز هەرکەسێکی و سلێمانیت بەدەسبوە، یا بەدەستە، یا بەدەست ئەبێت

بابەت / یەک تۆز بەزەیی

بەڕێزان بەندە وەک هەر کەسێكی ناو ئەم مەملەکەتە ئەگەر ناڕەحەتتان نەکەمباسێک ئەخەمە بەردەستان و باقیەکەی بەجێ دێڵم بۆ مێژوو، بەڵام بەڵێنی ئەوە نادەمپاش وەرچەرخانی ئەم دنیایەی بۆ هەندێ بوە بە بەهەشتو ، کانی ئاڵتون ، بۆ هەندێكیش ،مەرگ بوە بە ئاوات ، بەڵام دڵنیام دۆسیەیگەندەڵی ئەم شارە ئەبێتە شەرمی مێژوو کە ڕەنگە بەمێگا پێوانە بکرێ نەک میتەر .

دەقی سکاڵاکە …..

ئەوەی کورد بێت یا لەتێ نانی لەگەڵکورد خواردبێ سلێمانی ئەناسێ ،بەندە بە پێویستی نازانێ بە قەدو باڵایا هەڵ بدەم ، بەڵام مێژوو لێوانلێوەلە هەڵوێستی سلێمانی هەر لە شەشی ڕەشی ئەیلولەوە تا نۆی حوزەیرانو دەیانو سەدانیتر، تا نەعرەتەی سەرای ئازادی گوێی گەردونی کەڕ کرد ، تەنها بەرپرسان نەبێ ،نەبیستیانو نە مێش میوانیان بو، هەرچەندە چەپکێ بەڵێنیان لەگەڵ چەپکێ گوڵو چەپکێنێرگز تەقدیم کرد بە ئێمەی ئازیز ، ئەمەو ، با حەمدی و پیرەمێردی نەمریشتان بێنمەوە یاد کە تیغیڕەخنەیان حکومەتەکەی شێخ مەحمودیان ئەنجن ئەنجن ئەکرد .

دەفەرمون سەرێ بدەن لەبەر مەرقەدەکەی کاک ئەحمەدی شێخو بە بەردەم دەبۆکەداسەروە ژور ببنەوە بۆلای ئەو سەرایەی عەولوئەختەری تیا کوژرا ، ئەوسەرایەی پتر لە شەست ڕۆژ هاواری کرد ، جا ئەگەر بەرو خواربەرەو چایخانەکەی بەنگینە بڕۆی پاشان سەرکەویتەوە ، ئەوسا بە بەردەمی جەرجیسەفەنی و مام مەتیا