کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێم دەگۆڕدرێت


کونسوڵگه‌ری ئەمریکا لەهەرێمی کوردستان لەدوای دووساڵ گۆڕانکاری لە کنسوڵەکەی دەکات و کەسێکی دیکە دەهێنێتە هەرێمی کوردستان.


ستیڤ فەیگن,  کونسوڵی گشتی، ئەمریکا لە هەولێر لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەپەیجی کونسوڵیەت نوسینێکی بڵاو کردۆتەوە تیاتدا دەڵێت:  لەگەڵ ئامادەکاریم بۆ بەجێهێشتنی هەولێر کە ئەم دوو ساڵەی ڕابردوو وەک ماڵی خۆم سەیرم کردووە حەزدەکەم سوپاسگوزاری خۆم ئاڕاستە بکەم لەبەرامبەر هاوڕێ و یادگاری و پێکەوە بەدەستهێنانی کاری شایستە و مانادار.


دەشڵێت: کارکردن لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان بە ئاڕاستەی برەودان بە ئامانجە هاوبەشەکانمان ئیمتیاز و شەرەف بووە بۆ من و لەهەمان کاتیشدا بووەتە بەشێکی دیار و سەرەکی پیشەکەم. خۆشحاڵبووم بە کارکردن لەگەڵ جێگری کونسوڵی گشتی ئێلیزا بێسڕەوز نستۆک- سیلەر کە ئەویش بەم نزیکانە هەولێر بەجێدەهێڵێت و هەروەها تەواوی ستافی کونسوڵخانە کە لە ڕێیانەوە وویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندیەکانی لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستاندا پتەوترکردووە. 


لەنوسینەکەیدا ئەوەش دەڵێت: تکایە بینەری پەیجەکانمان بن لە سۆشەڵ میدیا بۆ بەخێرهاتن کردن لە کونسوڵی گشتی و جێگری کونسوڵی گشتی نوێ بۆب وۆڵەر و کەیتی کایزەر لە چەند ڕۆژی داهاتوودا. سەیری ئەم وێنانە بکەن کە نیشاندەری هەندێک لە بەرچاوترین ئەو ساتانەن لە هەرێمی کوردستان بەسەرم بردوون. سوپاستان دەکەم بۆ هاوبەشی پێکردنی کلتورە نایابەکەتان لەگەڵمدا لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی ڕابردوودا.