کۆمپانیای “دی ئێن ئۆی”بەرھەم ھێنانی نەوت لە کوردستان زیاد دەکات

کۆمپانیای “دی ئێن ئۆی” نەوتی نەرویج پلانی دارشتووە بۆ زیادکردنی وەبەرھێنان و ئاستی بەرھەم ھێنانی نەوت لەکێڵگە نەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان .
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دی ئێن ئۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، کۆمپانیاکەیان پلانیان دارشتووە بۆ زیادکردنی وەبەرھێنانەکانیان لەکێڵگەی نەوتی تاوکی بۆ ١٠٠ ملیۆن دۆلار ، ھەروەھا بە نیازن تا ناوەراستی ساڵی ٢٠١٦ ئاستی رۆژانەی بەرھەم ھێنانی نەوت بۆ ١٣٥ ھەزار بەرمیل زیاد بکەن ، لە کاتێکدا کە یەدەگی نەوتی ئەو کێڵگەیە بە نزیکەی ١ ملیار بەرمیل نەوت مەزەندە دەکرێت .
بەرێوەبەری کۆمپانیای نەوتی دی ئێن ئۆ ئاماژەی بەوەشکرد ، بە ھۆی خەرجکردنی کرێی تایبەت بەو گرێبەستانەی لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا مۆریان کردووە، دەتوانن بەردەوام بن لە وەبەرھێنان و سەرەڕای قورسی رەوشی ئەمنی ، بەڵام کارەکانیان بەباشی بەرێوە دەچێت.

کۆمپانیاکان چەندین جار ئەوەشیان دووپاتکربۆوە کە وەبەرھێنانی زیاتر ناکەن گەر بەلێنی ئەوەیان پێ نەدرێت پارەکانیان بە رێک و پێکی بۆ خەرج بکرێت.