ئێران هەناردەکردنی هێڵکە بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغەکرد

ئەنجوومەنی رێکخستنی بازاڕی ئێران راگرتنی هه‌ناردهکردن‌ی هێلكه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌یه‌وه‌ راگەیاند.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی هەواڵێکی  ئاژانسی هه‌واڵیی تەسنیم، له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی رێكخستنی بازاڕ كه‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هێلكه‌ له‌ ئێران ده‌ریكردووه‌، موڵه‌تی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی هێلكه‌ هه‌ناردەکردنی‌ ده‌كه‌ن له‌ چواری ته‌مووزه‌وه‌ هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌.

هاوکات له‌ میانی رۆژانی رابردوودا، نرخی یه‌ك ته‌به‌قی ٣٠ هێلكه‌ له‌‌ ٢٠ هه‌زار تمه‌نه‌وه‌ به‌رزبووه‌وه‌ بۆ ٣٢ هه‌زار تمه‌ن (نزیكه‌ی یەک دۆلار و شه‌ش سه‌نت).