نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی نەوتی ئەمەریکی و سنوورداربوونی گەشەی ئابووری چین، نرخی نەوت دابەزینێکی کەمی تۆمار کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت جارێکی دیکە بۆ خوار 43 دۆلار دابەزی و بووە 42 دۆلار و 98 سەنت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 40 دۆلار و 50 سەنت دابەزی.

بڕیارە رێکخراوی ئۆپێک هەفتەی داهاتوو کۆببێتەوە و ئەمەش رەنگە کاریگەری لەسەر نرخی نەوت هەبێت.

یەکێکی دیکە لە زیانەکانی کۆرۆنا لە جیهان، دابەزینی نرخی نەوت بوو کە زیانی زۆری لەو وڵاتانە داوە پشتیان بە نەوت بەستووە.