ئه‌ڵماسی ره‌ش (خه‌ڵوز) قازانجێکی که‌م و مه‌ترسی گیانی زۆر

هەروەکو دەزانرێت کە پیشەی خەڵوز یەکێکە لە کارە سەختەکان و پیشەیەکە کە دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی سەرچاوەی بژێوی ژیانبۆ چەندین خێزان. لەگەڵ ئەوەدا کە کارێکی قورس و گرانە، مەترسییەکی گەورەی گیانی لەسەرە و هاوکات پیشەی خەڵوز دەستکەوتیشی کەمە، لەم هەواڵەدا ئاشنا دەبین بە وردەکارییەکانی.

لە رۆژگاری ئەمڕۆدا کە چەندەها هەڵبژاردن هەیە لە شوێنی بەکارهێنانی خەڵوزی دار، بەردەوام بوونی هەندێک لە دوکانداران و وەستای ئەو بوارە تا ئێستا، مایەی سەرنجە.

لێرەدا بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ئەم پیشەیە یەکێک لە براکانی عیسمەت، نامق و یەشار کە ئەم کارەیان لە باوکیانەوە لە بازاری جووت قاوەی کەرکوک وەرگرتووە، پیشەکە دەناسێنێت. 

عیسمەت کۆمورجو وتی، ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لە ناوچە دارستانەکانی چواردەورەی کەرکوک خەڵوزی بەرهەم دەهێنا.

ناوبراو باسی لەوە کرد، بە وەرگرتنی مۆڵەت لە حکوومەت بەوەی کە زیان گەیاندن بە سرووشتی دارستان، بە بڕینەوەی ئەو دارانەی کە زیانیان بۆ دارستان هەبوون یان خۆش بوون یاخود وشک بووبوونەوە، خەڵوزیان درووستدەکرد.

عیسمەت لە بەردەوامی قسەکانیدا باس لە سەختییەکانی درووستکردنی خەڵوز دەکات و سەبارەت بە درووستکردنی هەنگاوەکانی دەڵێت، ”یەکەم جار دەست بە پارچە پارچەکردنی ئەو دارانە دەکەی کە لە قەدەکانیان بڕیومانەتەوە. 

دواتر چاڵێک بە پانی ٢-٣ مەتر و النیکەم بە قواڵی مەترێک و نیو هەڵدەکەندرێت. دوای
ئەوەش دارەکان فڕێدەدرێنە نێو چاڵەکە و دارەکان دەسوتێندرێت‘‘.

هەروەها عیسمەت ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو دارانەی کە دەسوتێندرێت پێش ئەوەی ببێتە خەڵوزێکی تەواو هەڵدەستین بە داخستنی چاڵەکە و پێویستە چاڵەکە ئۆکسجین لەسەر بپچرێندرێت.

وەستای خەڵوز وتیشی، ” ئەو دارانەی کە دەسوتێندرێت تا سبەینێ لە شوێن خۆی دا دەمێنێت و بە گەرمای زەوییەوە دەبێت بە خەڵوز. دواتریش بە یارمەتی بێژینگ خاوێن دەکرێت و دەکرێتە ناو تورەگە”.

هاوکات عیسمەت ئەوەشی خستەروو کە خۆی ئەم کارانەی ئەنجام نەداوە، هەڵبەت زۆربەی ئەو خەڵوزانەی کە دەیانفڕۆشێت لە باکوور و باشوورەوە کڕیویەتی.

 لە هەمان کاتدا عیسمەت تیشکی خستە سەر کێشەکانی تەندروستی و رایگەیاند، ”ئەم کارە قورسە دەبێتە هۆی زۆرێک نەخۆشی وەک شێرپەنجەی سییەکان. جیالەمە ئەو خەڵوزانەی کە لە دەرەوەی واڵت دەهێندرێت، تێچوویەکی کەمتر پێویست دەبێت”.

لە بەرامبەر پرسیاری ئەوەی کە ئایە بڕینی چەند دار پێویستە بۆ ئەوەی خەڵوزی پێویست بەرهەم بهێندرێت عیسمەت وتی، ”بۆ ئەوەی ٤ تۆن خەڵوزمان دەست بکەوێت، پێویستە ٢٠ تۆن دار ببڕدرێت”.

ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە لەم ڕۆژگارەدا خەڵوز بە رێگا یاساییەکان بەرهەم ناهێندرێت و دەرهێنانی خەڵوزیش زیانێکی زۆر بە سرووشت دەگەیەنێت. لە کۆتاییدا پێداگیری لە بارەی بڕینی دارەکان نیشان دا و رایگەیاند، ”بڕینی دارەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەبێتە هۆیی لەناو چوونی دارستانێک لە ماوەیەکی کەمدا”.