سبەی پێنج شەممە کرایە پشووی فەرمیی

وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی لە راگەیەندراوێکدا، بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد (د.خ) وێڕای پیرۆزباییکردن لەسەرجەم موسڵمانان و رۆژی پێنج شەممەی کردە پشووی فەرمیی. 

لە راگەیەندراوەکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە: “بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیھان دەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە ھاندەرێک بۆ یەکڕیزی و ھاتنەدی ئاوات و خواستەکانی گەلی کوردستان “. 

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: “بەم بۆنەیەوە رایدەگەیەنین ، رۆژی پێنج شەممە ٢٠١٧/١١/٣٠ لە دام و دەزگاکانی حکوومەت دەبێتە پشووی فەرمیی”.