ژووری بازرگانی دڵنیای دەدات بە کۆمپانیا ئەمریکیەکان کارەکانیان بھێنن بۆ کوردستان


دووھەمین ڕۆژی بەشداریکردنی شاندی ژوور لە پێشانگای ساڵانەی ئەمریکا شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەدووھەمین ڕۆژی سەردانەکەیاندا لەووڵاتی ئەمریکا بەشداریان لە پیشانگای ساڵانەی ئەو وڵاتەدا کرد.


سیروان محەمەد سەرۆکی ژوور ڕایگەیاند: ئێمە لە دووھەمین ڕۆژی سەردانەکەماندا بەشداربوین لەپێشانگای ساڵانە لەووڵاتی ئەمریکا، پێشانگاکە گشتی بوو ھەموو بوارەکانی لەخۆگرتبوو قسەمان لەگەڵ چەندین کۆمپانیای گەورەکرد لەبارەی ھاتنیان بۆ کوردستان و کارکردن لە ھەرێمی کوردستان کە ئاسایش و ئارامی سەقامگیرە  ، وەپێمان وتن لەشارەکانی کوردستان بازرگانی گەورەھەیە توانای کارکردنیان لەگەڵ ووڵاتانی ئەوروپا فراوانە بۆیە بەباشی دەزانین ئێوەش وەک کۆمپانیاکانی ووڵاتی ئەمریکا دەست بەکاری بازرگانی بکەن و بەرھەمەکانتان بگەیەنن بە کوردستان ئێمەش وەک ژوورە بازرگانیەکان ھەموو ھاوکاریەکی تەواوتان دەکەین.


ڕاشیگەیاند: لەھەمان ڕۆژدا  ئامادەی کۆڕێک بون لەسەر پەیوەندی بازرکان و چۆنیەتی پێشخستنی بزنس کەتیایدا کۆمەڵێک زانیاری و داتای گرنگمان دەستکەوت لەسەر شێوازی بەڕێوەچونی کارە بازرگانیەکان.


سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا لەپەراوێزی سەردانەکەدا شاندی ژوور لەگەڵ شاندێکی وڵاتی کوێت چاوپێکەوتنێکی ئەنجامدا گفتوگۆکرا لەسەر چۆنیەتی بەھێزکردنی کارە بازرگانیەکان لەنێوان ھەردولادا، شاندی ووڵاتی کوێت خۆشحاڵی خۆیان پیشاندا بۆ بەھێزکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ بازرگانانی کوردستان تابتوانن کاری ھاوبەش لەنێوانیاندا ئەنجام بدرێت.