بۆ ئاگاداربون لە گرفتەكانیان،شانێكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی كارگەی ئاوی (ئاڵا)ی كرد

بۆ زانینی ئەو كێشەو گرفتانەی هەیانە، ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی كارگەی دروستكردنی ئاوی ئاڵای بەسەركردەوە و لەنزیكەوە گوێی لە داواكاریەكانیان گرتوو بەڵێنیاندا هەوڵ بدەن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی ئەو كۆمپانیایە.
ڕۆژی سێشەممە سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە یاوەری شاندێك لە ئەندامانی بەشی پیشەسازی ژور، سەردانی كۆمپانیای ئاڵا ی كرد كە تایبەتە بە دروستكردنی ئاوی دەبە.
لة بةرامبةردا ئازاد رةشيد خاوەنی كۆمپانیای ئاڵا،  خۆشحاڵی خۆی لةبةرامبةر ئةو سةردانةى شاندى ذورى بازرطانى و ثيشةسازى سليَمانى دةربرِى، بۆ بەسەركردنەوەی كۆمپانیاكەیان و گوێگرتن لەداواكاریەكانیان و هەوڵدان و چارەسەركردنیان.
خاوەنی كۆمپانیای ئاڵا ئاماژەی بەوەدا لە ئێستادا كارگەكەیان لە ئاستێكی بەرزی كاركردندایە و ساڵانە كارگەكەیان فراوان دەبێت و ژمارەی بەرهەم هێنان لەكارگەكەدا زیاد دەبێت.
وتیشی دەمانەوێت هەوڵبدرێت بۆ بۆ دیاری كردنی نرخ لە بازاڕەكانی شاری سلێمانیدا لە فرۆشتنی هەر كێسێكی ئاو،و لابردنی گومرگ لةسةر ئةو ثيَداويستيانةى كارگەكەيان كەلەدەرەوەی هەرێم دەی هێنین.
ئازاد ڕەشید ئاماژەی بەوەشدا زۆرێك لە بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئاڵا بۆ شارەكانی خواروی عێراق دەچێت و لە هەرێمی كوردستانیش بەردەوام خواستی لەسەرە.
لای خۆشیەوە سیروان محەمەد سەرۆكی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەستخۆشی لە خاوەنی كارگەی ئاڵا كرد كە بەردەوامە لەكاركردن، بەشێوەیەكی پێشكەوتوو ساڵانە كارەكانی بەڕێوەدەچێت،وتيشى داواكاريةكانتان بەپێی پێویست كاری لەسەر دەكەین و بەپێی یاسا جێبەجێی دەكەین.
سیروان محەمەد ڕاشیگەیاند:دیاریكردنی نرخ كارێكی گرانە لەبەرئەوەی هەرێمی كوردستان بازاڕی ئازادی هەیە كارگەكان و بازرگانەكان سەربەستن، لە هەبونی مونافەسە لە فرۆشتنی كالاَكانيان لە بازاڕەكاندا بۆ ئەوەی زۆرترین خەڵكی كوردستان سودمەندبن لە كڕینی پێداویستیەكانیان.
دواتر ئەندامانی ژوری بازرگانی و ثيشةسازى  سلێمانی و سەرۆكی ژور بەشەكانی كارگەی كۆمپانیای ئاڵایان بەسەركردەوە و تیایدا چەندین ئامێری نوێی ستانداردی جیهانی لە خۆ گرتبوو كە ئەو ئامێرانە لە توانایاندا هەیە 70 هەزار سێت ئاو لە 24 كاتژمێردا بەرهەم بێنن وە 52 هەزار بوتڵ ئاو لە یەك كاتژمێردا بەرهەم دێنێت.
كۆمپانیای ئاڵا بۆ دروستكردنی ئاوی دەبە لەسەر ڕوبەری 25 دۆنم زەوی بەرهەم هاتووە كە بەپێی كوالێتی جیهانی كاردەكات.