بەحر علوم: دەبێت ئیكسۆن مۆبیل بڕیارێكی گرنگ بدات

وەزیری پێشوی نەوتی عیراق تەئكید دەكاتەوە پێویستە لەسەر كۆمپانیای نەوتی ئیكسۆن مۆبیل لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارێكی گرنگ بدات سەبارەت بە كارەكانی لەعیراق بۆ  كۆتایهاتنی ناكۆكییەكانی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی عیراق وحكومەتی هەرێمی كوردستان.
 ئیبراهیم بەحرعلوم   وەزیری پێشوی نەوتی عیراق بەئاژانسی هەواڵی ئەخباریەی ڕاگەیاندووە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بۆ پەرەپێدانی كێڵگەی نەوتی خۆرئاوای  قورنەی 1  دیاریكرابوو كە بەیەكێك لەگەورەترین كێڵگە نەوتییەكانی عیراق دادەنرێت لەڕووی یەدەگی نەوتەوە
  بەڵام ئیكسۆن مۆبێل گرێبەستێكی نەوتی لەگەڵ هەرێمیشدا ئیمزاكرد ئەمەش ناكۆكی نێوان حكومەتی فیدڕاڵی عیراق و حكومەتی هەرێمی لێكەوتەوە  بەڵام دەبێت بۆ دواجار كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل بڕیارێكی گرنگ لەوبارەیەوە بدات ئایا لەو كێڵگە نەوتییە بەردەوام دەبێت یاخود لەهەرێمی كوردستان درێژە بەكارەكانی دەدات بۆكۆتای هێنان بە ناكۆكیەكانی نێوان هەولێر و  بەغدا 
ئەوەش لەكاتێكدایە كەلەچەند ڕۆژی ڕابردوودا وەفدێكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل   لەگەڵ  نوری مالیكی  سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبونەوە گفتوگۆیان كرد سەبارەت بەهەموو كێشەو گرفتەكانی كۆمپانیەكە لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی عیراق  دواتریش ئیكسۆن مۆبێل لەسویسرا لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبونەوە.