نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی

ئەمرۆ دووشەممە نرخی نەوت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی بەپێی داتاکانی بازاری نەوتی جیهان، ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 84دۆلار و چوارسەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش نرخەکەی بەراورد بەدوێنی بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینی.

هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 79دۆلار و71 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لەدوای جەنگی رووسیاو ئۆکرانیا و زیادکردنی سزاکانی سەر رووسیا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوام بەرزوونزمی بەخۆوە بینیوە.