بە بەشدارى 21 وڵات 39 هەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى بەغدا کرایەوە

39 هەمین پێشانگاى نێودەوڵەتى بەغدا بە بەشدارى زیاتر لە هەزار کۆمپانیاى ناوخۆى و عەرەبى و جیهانى کرایەوە، کە زۆرترین بەشداریکردنە لەماوەى 20 ساڵى رابردودا و پێشانگاکەش بۆ ماوەى 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.
لە پێشانگاکەدا 21 وڵات بەشدارى تێدا کردوە لە دیارترینیشیان وڵاتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و یابانن، لەگەڵ چەند وڵاتێکى عەرەبیدا
پیپَشانگاکە لەلایەن نورى مالکى سەرۆک وەزیرانى عێراقەوە کرایەوە و لە وتارێکى تایبەت بە کردنەوەى پێشانگاکەشدا رایگەیاند” دڵخۆشم بەوەى کە کردنەوەى پێشانگاى نێودەوڵەتى بەغدا  پەیامێکە بۆ هەمو جیهان و ئەو کەسانەش کە دەیانویس بنیادنانەوە لە عێراق رابگرن بەهۆى تیرۆرستەکانەوە بەڵام ئەمەیە عێراقى نوێ”