بەئەلیكترۆنیكردنی بەرێوبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی سلێمانی راگەیاندرا

لەرێوڕەسمێكدا سیستمی بە ئەلیكترۆنیكردنی بەرێوبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی سلێمانی راگەیەندرا. 
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا بەرێوبەری تاقیگەی بیناسازی سلێمانی ووتی: سیستمەكە رۆڵی دەبێت لە كەمكردنەوەی رۆتین و پاراستنی مامەڵەكان بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی و نەهێشتنی دۆسێ كاغەزیەكان لەو بەرێوەبەرایەتیەدا.
لای خۆیەوە دەرباز كۆسرەت رەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەدا جێبەجێكردنی ئەم سیستەمە مۆدێرنە ئەلیكترۆنیە مامەڵەكان بەشێوەیەكی زۆر باش خێراتر دەكات و رۆڵی بەرچاوی دەبێت لەكەمكردنەوەی رۆتین كە سیستمەكە هاوشێوەی وڵاتە پێشكەوتووەكان كاروبارەكان بەڕێدەكات.