“خوا رزق ئەدات ” لەکوردستان ریکلام و مارکێتین بایەخیان پێنادرێت

یەکێک لەو بنەمایانەى لەجیهانى ئەمڕۆدا بازرگانو کۆمپانیاکان بۆ کێبڕکێى رکەبەرەکانو بەرزکردنەوەى فرۆشیان پشتى پێدەبەستن بەبازاڕگێڕیىو ریکلامە، بەمدواییە چەند کۆمپانیایەکى تایبەت بەریکلامو مارکێتین لەکوردستان دامەزراوە، لەم گفتوگۆیەدا خاوەنى کۆمپانیاى ئیتوال سیتى “کاوە شێخ ئەنوەر” کە لەبوراى ریکلامو بازاڕگێڕى وەبەرهێنان دەکات، دەڵێت “تا ئێستاش زۆربەى بازرگانەکان رۆشنبیرێکى وایان نییە پەى بەگرنگى ریکلامو مارکێتین ببەن”.
 
بارزگانىو پیشەسازى: وەک ئاشکرایە ریکلامو مارێکیتن لەجیهاندا زۆر گرنگن بۆ دۆزینەوەى کڕیار، بەڵام تا ئێستا لەکوردستاندا سەڕەراى زۆریى بازرگانو سەروەتو سامانیش، وەک پێویست گرنگى پێنەدراوە، بۆچى؟
کاوە شێخ ئەنوەر: دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى زۆربەى هەرە زۆرى کۆمپانیاکان، بەپلەى یەکەم بەڕێوەبەرانى کۆمپانیاکان ئەکادیمى نین لەئیشدا، لەئاستێکى وادا نین لەکەڵکى مارکێتین بزاننو لەبوارى بزنسدا شارەزادا بن، زۆربەى بازرگانو مانیجەرى ئەو کۆمپانیایانە رۆشنبیرێکى وایان نییە پەى بەگرنگى ئەو بوارە بەرن.
بازرگانىو پیشەسازى: بەڵام ئایا مارکێتینو دۆزینەوەى کڕیار پێویستى بەبڕوانامەو ئەکادیمیى بوونە؟
کاوە شێخ ئەنوەر: بازرگانەکانى ئێمە نەگەیشتونەتە ئەو ئاستەى بتواننو تێبگەن لەوەى چۆن کارەکەیان بەرەو پێش بەرن، زۆرێک لەبەڕێوەبەرو خاوەن کۆمپانیاکان لەماهیەتى مارکێتن بەشێوە زانستییەکەى تێنەگەیشتونو ناتوانن بەشێوەیەکى زانستى ئیشەکەى خۆیان بەڕێوەببەن، لەبەرئەوەیە کە بایەخ بەمارکێتنو ریکلام نادەن، ئەمەش وایکردووە ئەو کۆمپانیایانەى لەبوارى مارکێتن وەبەرهێن دەکەن، بەشێوەى نۆرمالڕ گەشە نەکەنو تا ئەندازەیەکى باش نەچنە پێش.
بازرگانىو پیشەسازى: بەبڕواى تۆ بایەخو گرنگى ریکلامو مارکێتین لەچیدایە؟
کاوە شێخ ئەنوەر: دەتوانم بڵێم ئەوە ریکلامە کە کۆمپانیایەک بەرەو سەرکەوتن دەبات، کۆمپانیایەکیش لەسەرکەوتن دوور دەخاتەوە ئەگەر بایەخ بەریکلام نەدات. لەم سەردەمەدا کە کۆمپانیاکان کێبڕکێیانە لەسەر دۆزینەوەى بازاڕو کڕیار، بەردەوام پێویستیان بەخۆناساندنە بە بەکاربەر، گەر لەبازاڕى ئەمڕۆماندا سەمپڵێکى بچوک وەربگرین بوارى بیناسازى لەسلێمانى بەنمونە، زیاد لەچەند کۆمپانیایەکمان هەیە لەبوارى بیناسازى ئیش دەکەنو پڕۆژەى نیشتەجآ بوونیاین هەیە، ئەو هۆکارە گرنگەى وادەکات یەکێکیان ببێت بەپلە یەم، ریکلامە.
بازرگانىو پیشەسازى: ئایا پێتوایە ریکلام ئەفزەلیەتى پڕۆژەیەک دەدات بەسەر پڕۆژەیەکى تردا؟
کاوە شێخ ئەنوەر: بەڕاى من ریکلام یەکێکە لەو شتانەى ئەو ئەفزەلیەتە دەدات بەکۆمپانیایەک، پلە یەک دەدات بەکۆمپانیایەکو پلە دوو دەدات بەکۆمپانیایەکى تر، راستە خەڵک هوشیارەو کوالێتى زۆر رۆلڕ دەبینآ، بەڵام زۆربەى جار ریکلام وا دەکات کە ئەم کوالێتى پلە یەکە لەڕێگەى ریکلامەوە بگات بە بەکاربەر.
بازرگانىو پیشەسازى: کەواتە ریکلام لەکوردستاندا بۆ گەشەى نەکردووە؟
کاوە شێخ ئەنوەر: ئەوەندەى من گەڕابێتمو کۆنتاکتمان لەگەلڕ کۆمپانیاى ئەم وڵاتە کردبێت، ئەوەیە زۆر درەنگ تێگەیشتنیان هەیە بۆ بابەتى ریکلام، کە باس لەگرنگى ریکلامیان بۆ دەکرآ بۆ بەرەو پێشبردنى کارەکانیانو سەرخستنى کارەکانیانو ناساندنى بەخەڵک، زۆربەى جار خاوەن کۆمپانیاو بەڕێوەبەرەکان وەڵامەکەیان ئەوەیە کە “خوا رزق دەنێریَت”! زۆرجار دەڵىَ ریکلام شتێکى وا نییە، واتە ئیمانى هەر بەریکلام نییە.
بازرگانىو پیشەسازى: بەڵام لەهەمانکاتیشدا ساڵانە ملیۆنەها دۆلار دەدرێت بەریکلام؟
کاوە شێخ ئەنوەر: کۆمەڵێک کۆمپانیا هەن کە لەپەنجەى دەست تێناپەڕن تێگەیشتنى تەواویان هەیە بۆ ریکلامو لەسەر بنەماى ریکلام منافەسەى یەک دەکەن، هەر ئەو ریکلامەشە کە واى لێکردوون منافەسەى یەک بکەنو ریکلام بەکاربهێننو بودجەیەکیشى چەند ملیۆن دۆلاریش بۆ مارکێتینو ریکلام تەرخان بکەنو ئەکادیمیانە لەبوارى بزنسدا ئیش بکەن، واتە یەکێک لەو بنەمایانەى بۆ بەرزکردنەوەى فرۆشى خۆى پشتى پێدەبەستآ ریکلامە، بەتایبەتى کۆمپانیاکانى تەلیکۆمو کۆمپانیاى بیناسازى کە گرنگیەکى زیاتر بەریکلام دەدەن. بەدەر لەوانە کۆمەڵێک کۆمپانیاى تر هەیە بەو شێوەیە بیر ناکەنەوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەیەرى گشتىو ئۆنەرەکەنیان.
بازرگانىو پیشەسازى: بەبرشواى زۆرترین پارەى ریکلام لەکوێدا خەرج دەکرێت؟
کاوە شێخ ئەنوەر: ئێستا تەلەفزیۆنو سەتەلایتەکان زیاتر بازرگانەکان ریکلامیان تیا دەکەن، لەبەرئەوەى زۆرترین بینەریان هەیە، بەپلەى دووەمیش زۆرترین پارە کە بۆ ریکلام خەرج بکرێت، بۆ “ئاوت دۆر”ەکانە واتە ئەو ریکلامانەى لەسەر بیناو رێگە خارجیەکانو لەناو شارەکانو سەر شەقامەکان دادەنرێنو کۆمپانیاکان کێبڕکێر یکلامى تیا دەکەن، گەر سەیرى ناو شارى سلێمانى بکەیت ئێستا زۆربەى بیناکان، بەتایبەتى ئەو شوێنانەى کە قەرەباڵغیان لەسەرە یان بەرامبەر فولکەن یان لەچوارڕیاندان یان ئەو بینایانەى پێشەوەیەکى گونجاویان هەیە یان سەر شۆستەو شەقامە گشتییەکان، ریکلامیان تیا دانراوە، 90%ى بیناکان بە بەتاڵى نەماون، بەلاى هەندێک لەکۆمپانیاکانەوە ئەم شوێنانە لەپێش تەلەفزیۆنەکانیشەوەیە پارەى بۆ تەرخان دەکەن، پاشان رادیۆکان بەپلەى سێهەم دێن کە لەناو ئوتومبێلو ناو ماڵو ئۆفیسشدا گوێى لێدەگیرآ، ئنجا رۆژنامەو گۆڤارەکان بەپلەى چوارەم دێن، ئێستا لەبەرئەوەى تیراژیان دابەزیوە کەمتر لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بایەخیان پێدەدرێت.