کۆتایهاتنى گفتوگۆکانى ئیبراهیمى و لاڤرۆف لە قاهیرە بەبێ گەشتن بە رێکەوتن سەبارەت بە قەییرانى سوریا

ئێوارەى یەک شەممە لە قاهیرە،سێرگى لاڤرۆڤى وەزیرى دەرەوەى روسیا چەند گفتوگۆیەکى لەگەڵ هەریەکە لە ئەخضەر ئیبراهیمى نێردراوى نێودەوڵەتى بۆ سوریا و نەبیل عەرەبى ئەمیندارى گشتى کۆمکارى عەرەبى سەبارەت بە قەیرانى سوریا سازکرد ،بەڵام لە کۆتایدا نەگەیشتنە هیچ رێکەوتنێک.
ئیبراهیمى داواى له‌ هێزە نێودەوڵەتیەکان کرد بۆ دەرکردنى بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیەوە، لەسەربنەماى ئەو رێکەوتنەکەى لەچەند مانگى رابردودا بۆ پێکهێنانى حکومەتێکى ئینتیقالى و هەوڵدان بۆ نەهێشتنى خوێنڕشتن ئةنجامياندابو.
ئەو وتانەى ئیبراهیمى لە میانەى کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانی هاوبەشدا هات کە تێیدا لاڤرۆڤیش بڕیارى نێودەوڵەتى بە پێویست نەزانى و وتیشى “هەندێک لەڕێگەى هاوکاریکردنى چەکدارەکانى ئۆپۆزسیۆنى سوریاوە، توندوتیژى دروستدەکەن”.