کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی  ژووری بازرگانی کرد.

بەمەبەستی پیرۆزبایکردن لە سەرۆک و دەستەی نوێی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلیمانیکرد.

نەوزاد غەفور کەریم، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و جێگران و ئەندامانی کارگێڕی ژوور پێشوازیانکرد لە ‎محەمەد مەحمودیان، کونسوڵی  کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی.

کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، پیرۆزبای لە سەرۆک و ئەندامانی نوێی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکرد هیوای خواست بتوانن کاربکەن بۆ بەرەوپێشچونی پەیوەندەیە بازرگانیەکان و بەهێزکردنی کاری هاوبەش و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی بەردەم کەرتی پیشەسازی و بازرگانی نێوان هەریمی کوردستان کۆماری ئیسلامی ئێران.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاسی کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانیکرد بۆ سەردانەکەی ڕایگەیاند” پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگای سلێمانی لەمێژینەیە توانیومانە لەڕێگەی ئەو دەروازەسنوریانەی لەنوچەکەماندا هەیە کاری بازرگانی وئاڵوگۆڕی کاڵا بەردەوامبێت”.

راشیگەیاند” لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور کاردەکەین بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵیەکان لەگەڵ بازرگانانی کۆماری ئیسلامی ئێران وە هەوڵی تەواودەدەین کێشەو گرفتەکان چارەسەبکەین لەگەڵ ژوورە بازرگانیەکان لە کۆماری ئیسلامی ئێران”.

سەرۆکی ژوور ئاماژەی بەوەشدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ زۆربەی ژوورە بازرگانیەکانی کۆماری ئسلامی ئێران پرۆتۆکۆڵی کارکردنی هاوبەشیان هەیە و درێژەدەدەن بە کاری هاوبەش لەگەل ژوورە بازرگانیەکان.