قائیمقامی سلێمانی: هاوکاری تەواوی بازرگانان و پیشە سازان دەکەین

بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبای لە دەستەی نوێی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی قائیمقامی سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامێت، سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەن.

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و  جێگرانی سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیانکرد لە بەڕێز ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی باڵای لیژنە هاوبەشەکان.

قائیمقامی سلێمانی، پیرۆزبای لەتەووی ئەندامانی کارگێڕی ژووری بازرگانی دەکات و هیوای سەرکەوتینان بۆ دەخوازێت لە کارەکانیان و بەرەوپێشبردنی ڕەوشی کاری بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی، گرنگیدان بە پرۆژەی بچوک و پشتگیریکردن لە بەرهەمی ناوخۆی و زیادکردنی توانای کار و دەرفەتی ڕەخساندنی کار بۆ گەنجان.

ئاوات محەمەد ، ڕاشیگەیاند وەک قائیمقامێتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان پشتیوانی تەواو لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەکەین تا بتوانین ڕەوشی کاری بازرگانی بەرەوپێشبڕوات.

لای خۆشیەوە نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سوپاسی سەردانکردنی قائیمقامێتی سلێمانی و لیژنەی باڵای کردوو، هیوای خواست بتوانن هەموان پێکەوە کاربکەن بۆ پەهێزکردنی پەیوەندیەکان و بەرەوپێشبردنی ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی لە پاریزگای سلێمانی، چارەسەرکردنی تەواوی ئەو کێشەو گرفتانەی ڕوبەڕوی بازرگانان دەبێتەوە لەگەڵ لیژنەکانی قائیمقامێت.

سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، دڵنیایدا بە قائیمقامێتی سلێمانی کە پشتیوانی تەواوی لیژنەکانیان دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە پارێزگای سلێمانی بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەردەوام خۆراکی تەندروستیان بەدەستبگات.