سەرۆکی ژوور لەگەڵ کۆنسوڵخانەى کەنەدا کۆبۆوە

بەمەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندیە بازرگانی و ئابوریەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتی کەنەدا کۆبونەوەی سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێمی کوردستان و نوسینگەی باڵێۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر بەڕێوەچوو.

نەوزاد غەفوور کەریم، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەیاوەری عبید احمەد،  کازێو کاوە، ئەندامانی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان لەشاری هەولێر بەشداریانکرد لە کۆبونەوەی سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم لەگەڵ نووسینگەی باڵێۆزخانەی کەنەدا.

نەوزاد غەفوور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشە سازی سلێمانی ڕایگەیاند” لەشاری هەولێر سەرۆکی هەر چوار ژوورە بازرگانیەکەی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان لەگەڵ ڕاوێژکار و پاشکۆی بازرگانی باڵيۆزخانەى کەنەدا لە هەولێر کۆبوینەوە بۆ باسکردن لە بەهێزکردنی کاری بازرگانی و پەیوەندیە ئابوریەکان و هاتنی کۆمپانیا کەنەدیەکان بۆ ئەنجامدانی کاری وەبەرهێنان و بازرگانی و پیشەسازی”.

سەرۆکی ژوورلەکۆبونەوەکەدا رایگەیاند” ساڵانە لەشاری سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی دەکرێتەوە باڵوێزخانەی کەنەدا هانی کۆمپانیاکانیان بدەن بەشداری بکەن، چونکە هەرێمی کوردستان لەڕوی ئاسایشەوە پارێزراوە، وە پێویستە نووسينگەى باڵيۆزخانەى کەنەدا لە هەولێر کارئاسانی بکات بۆ بازرگانان بۆ بەشداریکردنی ئەو پێشانگایانەی ساڵانە لە ووڵاتی کەنەدا دەکرێتەوە بۆ زیاتر ئاشنابونی کاری بازرگانی و پیشەسازی لە نیوان هەردولادا”.