ئەمساڵ نوێترین جۆری ئایفۆن دەخرێتە بازاڕەوە

بڕیارە لە مانگی 9ی ئەمساڵدا كۆمپانیای ئەپڵ ، نوێترین جۆری مۆبایلی ئایفۆن بخاتە بازاڕەوە.

بڕیارە لە رێورەسمێكدا لە 9 سێپتەمبەری ئەمساڵدا نوێترین جۆری ئایفۆن بناسێنرێت كە تائێستا ئاشكرانەكراوە كە جۆری ئەم بەرهەمە بەناوی “ئایفۆن 6 ئێس” دەبێت یاخود دەبێتە “ئایفۆن 7”.

هەر لەم رێورەسمەدا كۆمپانیای ئایفۆن نوێترین بەرهەمی دەخاتەڕوو كە ئامێری “ئەپڵ تیڤی”یە، جگە “ئایپاد”ێكی نوێ.