ئەمرۆ رێکەوتی 2026/6/7، نەوزاد غەفور رەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەگەڵ محمەد ڕەسوڵ سەفرەی جێگری سەرۆک و بورهان عەلی، جەوهەر ستار، عوبێد سلێمان، بەهمەن عوسمان و سابیر ئەمین، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازییان کرد لە (لوکاش گیوریچ) کۆنسۆڵی گشتی چیک لە هەرێمی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بازرگانانی کەرتی کشتوکاڵ لە سێکتەرە جیاوازەکاندا بەشداریان تێدا کرد، باس لە بەرەو پێشچونەکانی کەرتی کشتوکاڵ کرا لە هەرێمی کوردستان.
نەوزاد غەفور رەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، ئاماژەی بە ئەوە دا کە ژووری بازرگانی سلێمانی، لەگەڵ سێکتەرەکانی بازرگانی و ئابووری و پیشەسازییدا گرنگیی تەواو بە سێکتەری کشتوکاڵ دەدات کە یەکێکە لەو کەرتەگرنگانەی لە پارێزگایبسلێمانی بەرەو پشچونی بەخۆیەوە دیوە، وە هەروەها ئاماژەی بە ئەوەش دا کە لە شاری سلێمانی کەرتی کشتوکاڵ لە بەرەوپێشچوندایە وە داوای کرد کۆنسۆڵی وڵاتی چیک گرنگی بە کەرتی کشتوکاڵ بدات لە پارێزگای سلێمانی، وەکو ژووری بازرگانیش هاوکار دەبن بۆ پێشخستنی ئەو کەرته و درووستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی.
(لوکاش گیوریچ) کۆنسۆڵی گشتی چیک لە هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە کۆمەڵێک بازرگانی لە کەرتی کشتوکاڵدا بینیوە، وە هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە دا کە وڵاتی چیک کار دەکا بۆ ئەوەی کە پێشکەوتنی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە شاری سلێمانی بەرەو پێش بەرێت، وە هیوای خواست کە بتوانن پێکەوە کاری هاوبەش ئەنجام بدەن.







