ڕێکەوتی ١٢/٥/٢٠٢٦، نەوزاد غەفور رەباتی، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، بە ئامادەبوونی شێنێ ئیختیار، جێگری سەرۆک، و جەوهەر ستار، بەهمەن عوسمان و کازێو کاوە، ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازییان لە وەفدێکی بۆردی وەرزشی کرد کە پێکهاتبوو لە کاروان شێخ زیرەک، هاوکار رەشید، سوارە کەریم، سۆلین عوسمان و هونەرمەند ئاراس کۆی.
لە سەردانەکەدا، باس لە گرنگی پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت بۆ بواری وەرزش کرا، هەروەها جەخت لەسەر ئەو چالاکی و کارە هونەرییانە کرایەوە کە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی وەرزش لە شاری سلێمانی وەباس لە پرۆژەیەکی هونەری هونەرمەند ئاراس کۆی کرا کە تایبەتەبە وەرش.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لا هاوڕابوون لەسەر گرنگی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بۆ پشتیوانی و پێشخستنی وەرزش و دروستکردنی ژینگەیەکی باشتر بۆ گەنجان و وەرزشکاران لە سلێمانی.







